ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینتەرمیلان ژمارەیەکی پێوانەیی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنه‌وه‌یان له‌ یۆنگ بۆیز له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئینتەرمیلان ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد.

له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئینته‌رمیلان به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیز یاریی كرد و یارییه‌كه‌ی به‌ تاكه‌ گۆڵیك برده‌وه‌ كه‌ ماركۆس تۆڕام له‌ دو خوله‌ك تۆماریكرد.

بەپێی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، نێرازۆری بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا توانی لە سێ یاری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  گۆڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی بهێڵێته‌وه‌  گۆڵی لێنه‌كرێت.


ئینتەر لە گه‌ڕی یەکەمدا بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ مانچێستەر سیتی یەکسان بووبوو، لە گه‌ڕی دووەمیشدا بە ئەنجامی 4-0 لە رید ستاریان بردەوە، شه‌وی رابردووش به‌ زه‌حمه‌ت به‌ تاكه‌ گۆلێك له‌ یۆنگ بۆیزی برده‌وه‌.

ئینته‌رمیلان  ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ بەرزکردەوە له‌ پلەی سێیه‌م تاكو پله‌ی نۆیه‌م خاوه‌نی 7 خاڵن، به‌ڵام به‌ جیاوازی گۆڵ ئینته‌ر له‌ پله‌ی حەفتەمه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button