کوردستان

بەهادین بەکر وازهێنانی لە سەید سادق راگەیاند و یانەی داهاتووشی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەهادین بەکر هێرشبەری سەید سادق بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند و داوهاتووی خۆشی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بەهادین بەکر هێرشبەری سەید سادق جێهێشتنی ریزی یانەکەی دووپات کردەوە، بەهادین نوسیویەتی: بە فەرمی مافی دەستبەر داربوونم لە سەید سادق وەرگرت بە هۆی ئەوەی تا ئێستا چارەنووسی یانەکە دیارنیە ئایا بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکات یاخود نا.

هێرشبەرەکەی پێشووی سەید سادق دەربارەی گرێبەستی تازەی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کەوا لەگەڵ سیروانی نوێ لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە بکات کە پێشووتریش یاریی بۆ کردووە، سبەی دانوستان لە نێوان هەر دوولا دەستپێدەکات.

لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان بە هادین لەگەڵ سەید سادق توانی 5 گۆڵ تۆمار بکات و لەگەڵ یانەکەش ریزبەندی حەفتەمی خولەکەی بە دەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button