ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی کلاسیکۆ ئەستێرەیەکی لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی کلاسیکۆ ئەستێرەیەکی لەدەست دەدات، رۆدریگۆ بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی بارسێلۆنا ئامادە نابێت.

ئارانچا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە رۆدریگۆ بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند تووشی بووە، لە یاریی داهاتووی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ بێبەش دەبێت.

تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، پشکنینەکان دەریانخستووە رۆدریگۆ لە ماسوڵکەکانی ئەژنۆی راستی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە پشکنینی موگناتیسییە بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە نابێت.

سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ رۆدریگۆ بە ئۆتۆمبێڵە تایبەتەکەی گەیشتە ڤالدێبێباس بۆ ئەوەی لەبارەی پێکانەکەی دوێنێ شەوی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت.

رۆژی شەممە کاتژمێر 22:00 لە گەڕی یازدەمی لالیگا، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات کە بارسا بە جیاوازی سێ خاڵ لەپێشەوەی ریالە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button