ئینگلتەراگرنگترین

قودووس رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە

یاریزانەکەی وێستهام سزادەدرێت

Yariga App

یاریگا –

محەمەد قودووس رووبەڕووی سزای قورستری یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

لە دوای وەرگرتنی کارتێکی سوور لە یاریی رابردووی وێستهام یونایتد بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپر، یاریزانی نێودەوڵەتی ناڕەزایەتی دەربڕی و ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

ئاندی مادلێی، کارتێکی سووری بەڕووی یاریزانی نێودەوڵەتی گانی بەرزکردەوە، دوای بەرکەوتنی بە میکی ڤان دی ڤین، دواتر پاڵی بە یاریزانە هۆڵەندییەکە نا، بەمەش نەوەستا، بەڵکو پاڵی بە پاپێ ماتێ ساریش نا، پاشان ناوبژیوانی یارییەکە ڤاری لێدایەوە و کارتە زەردەکەی بۆ سوور گۆڕی.

بەهۆی دروستکردنی پشێوی، پێشبینی دەکرێت قودووس بۆ ماوەی سێ یاریی سڕبکرێت.

هەفتەی داهاتوو وێستهام رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە، پاشان رووبەڕووی یانەکانی نۆتینگهام فۆڕێست، ئێڤەرتن، نیوکاسڵ یونایتد و ئارسیناڵ دەبێتەوە.

وێستهام لە پلەی 15ی پرێمەرلیگدا دێت و لە کۆی هەشت یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button