ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا هەواڵی ‘ناخۆشی’ بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ پێیە

کەتیبەکەی باکووری لەندەن بە تەواوی ئامادەنییە

Yariga App

یاریگا –

ریکاردۆ کالافیۆری لە یاریی رابردوو بەرامبەر شاختار دۆنێتسک لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، میکێل ئارتێتا لە دوای یارییەکە، هەواڵەکە بە ‘ناخۆش’ وەسف دەکات.

لە خولەکی 72دا، کالافیۆری گۆڕانکاری پێکرا و مایڵس سکێڵی شوێنی گرتەوە و بە شەلەشەل یاریگای جێهێشت.

هەرچەندە راهێنەری گەنەرز زانیاری وردی لەسەر پێکانەکە ئاشکرا نەکرد، بەڵام روونیکردەوە

هەستی بە شتێک کردووە، بە تەواوی نازانم چیبووە، بەڵام هەواڵێکی ناخۆشە.

لەلایەکی دیکەوە، بوکایۆ ساکا بەهۆی پێکانی ران بەشداری لە دوو یاریی گەنەرز نەکرد، ئەمەش دوای تووشبوونی بە پێکان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

تاوەکو ئێستا هیچ شتێک روون نییە، بەڵام مەشقەکانی نەکردووە و پێناچێت بەشداری لە یارییەکەی لیڤەرپوولدا بکات.

لەبارەی گۆڕانکاریکردن بە بێن وایت لە سەرەتای گێمی دووەمدا، ئارتێتا جەختیکردەوە، گۆڕانکارییەکە پەیوەندی بە پێکانەوە نەبوو، بەڵکو بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەرد گۆڕانکاری پێکرا. ئارسیناڵ لە دوا هەشت یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، سێ جار بە 10 یاریزان یاریی تەواوکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button