ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ چارەنووسی ئەستێرەیەکی یانەکەی بەلاداخست پێش رووبەڕووبوونەوەکەی لیڤەرپوول.

گەنەرز لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر بۆرنمۆس هەر بە ئەنجام نەدۆڕا، بەڵکوو کرانەدەرەوەی ویلیام ساڵیبای بەرگریکاریشی بە کارتی سووری راستەوخۆ، خوێ بە برینەکەی میکێل ئارتێتادا کرد. ئەوە لەکاتێکدا کە هەفتەی داهاتوو میوانداریی لیڤەرپوولی پێشەنگ دەکەن.

چاوەڕوان دەکرا یانە لەندەنیەکە پێش ئەو یاریە تانە لە بڕیارەکە بدەن تا لەو رێگەیەوە بتوانن کارتە سوورەکە لەسەر یاریزانە فەڕەنسیەکە بسڕدرێتەوە، بەڵام  میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە کە ئارسیناڵ ئەو کارە ناکات. بەوەش سزاکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و سالیبا بۆ یارییە ئاگرینەکەی یەکشەممەی داهاتوو ئامادە نابێت.

یانەکەی باکووری لەندەن لە هەشت یاریی خۆیاندا لە پرێمەرلیگ خاوەنی پێنج بردنەوە، دوو یەکسانبوون و شکستێکن. بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دەبینرێن.

یارینەکردنی سالیبا لەو یارییە، گورزێکی کاریگەر دەبێ بۆ تۆپچیەکان. بەوپێیەی ئامارێک کە سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، رێژەی بردنەوەکانی یانەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە %74 بووە و، بەبێ ئەویش تەنها %45.5 بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button