ئیسپانیا

تۆنی کرووس: تامەزرۆی یاریکردن لەگەڵ ئێمباپێ نەبووم

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆس دەڵێت، هاتنی ئێمباپێ نەبوو هۆکارێک تاوەکوو لە بڕیاری وازهێنانم پەشیمان ببمەوە و زۆر تامەزرۆی یاریکردن لە تەنیشتیەوە نەبووم.

بڕیارە کتوپڕەکەی کرۆس بۆ ماڵئاواییکردن لە جیهانی تۆپی پێ لە تەمەنی 34 ساڵیدا، لەکاتێکدا هێشتا لە لوتکەی یاریی کردنیدا بوو و دەیتوانی لانیکەم بۆ چەند ساڵی داهاتوو لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا بەردەوام بێت، زۆرێک لە یاریزانەکان هەروەها هاندەرانی تۆپی پێ تووشی شۆک کرد.

بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا ئەم بڕیارەی دابوو و هیچ شتێک نەیدەتوانی پاشگەزی بکاتەوە، بڕیاری دابوو کاتەکانی لە چوارگۆشەی سەوزدا کۆتایی پێبهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانی و خێزانەکەی بەسەر ببات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا، ئەستێرە ئەڵمانییەکە کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا یاریکردن شانبەشانی ئێمباپێ دوودڵی نەکردی بەردەوام بێت لە یاری تۆپی پێ، گوتی:

نەخێر، ئەوە بڕیارێک نەبوو لەسەر یاریزانێک کە بڕیارە بێت یان بڕوات، بڕیارەکەم کاتیک دابوو کە دەمزانی ئێمباپێ دێت و دڵخۆش بووم بەو شتە چونکە دەتوانێت یارمەتی تیپەکە بدات. لە کۆتاییدا یاریی کردن شانبەشانی ئێمباپێ کاریگەری لەسەر بڕیارەکەم نەبوو.

کرووس پێشتر لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی، زینەدین زیدان و یواخیم لۆف یاریی کردووە، لە دوای وازهێنانی لە یاریی کردن ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی بڕوانامەی راهێنەرایەتییە و بڕیاری داوە لەمەودوا وەکوو راهێنەر لە تۆپی پیدا بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button