ئاسیاگرنگترین

فێدارسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا یارییکردن لە یاریگاکانی ئێران قەدەخە دەکات

''دۆخی ئەمنی هاوکار نییە''

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا تەواوی یارییەکانی یانەکانی ئێرانی بەشدار لە پاڵەوانیەتییەکانی فێدراسیۆنەکەی رێکخستەوە.

بەهۆی ناجێگیری دۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی هێرشی ئیسرائیل، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یاریگای یارییەکانی یانەکانی ئێرانی رێکخستەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانەی مۆهون بێگانی هیندی، رەتیکردەوە لە ئێران یاریی بکەن.

بڕیاربوو مۆهون باگان لە 2ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوو لە تەبریز رووبەڕووی یانەی تراکتۆرسازی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا2 ببێتەوە، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی ئەمنییەوە، رەتیکردەوە لە ئێران یاریی بکات و پێنج رۆژ دوای بڕیاری یانە هیندییەکە، لە پاڵەوانیەتییەکە دوورخرایەوە.

یاریی سبەی تراکتۆرسازی بەرامبەر راشڤانی تاجیکستانی لە دوشانبێی پایتەختی تاجیکستان دەکرێت، یارییەکەی ئیستیقلال و نەسڕی سعوودی لە تارانەوە گوازرایەوە دوبەی، هەروەها دوا یاریی ئێران لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە تاران نەکرا و گواسترایەوە دوبەی.

پێشتر فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

دوای راوێژکردن لەگەڵ فیفا و بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە، یارییەکەی ئێران لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال گواسترایەوە دوبەی.

مۆهون باگان تاکە یانەی هیندییە بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا2 بکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لە یارییەکەی بەرامبەر تراکتۆرسازی لە تەبریز، لە پاڵەوانیەتییەکە دوورخرایەوە.

یانە هیندییەکە بڕیاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای وەکو ستەم وەسفکرد

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ئێستا لە مەترسییەکان تێگەیشت و شوێنی یارییەکانی گۆڕی. ئێمەش رووبەڕووی مامەڵەیەکی نادادپەروەرانە بووین. فێدراسیۆنەکە نەیتوانی بەگوێرەی بنەماکان مامەڵە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button