ئیسپانیاگرنگترین

ئەگەر وابڕوات ئەم وەرزە ئێمباپێ 50 گۆڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ ئەگەر لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت، ئەم وەرزە 50 گۆڵ بە درێسی ریال مەدرید دەکات کە یەکەم وەرزیەتی لەو یانە ئیسپانییە یاریی بکات.

کیلیان ئێمباپێ لەم وەرزە تاوەکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 12 یاری 8 گۆڵی کردووە، واتە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە 0.6 گۆڵ لە هەر یارییەکی کردووە، ئەگەر بەم ئاستە و رێژەیە بەردەوام بێت ئێمباپێ تاوەکو کۆتایی وەرز دەگاتە 48 گۆڵ بۆ 50 گۆڵ.

ئێمباپێ کە لە کاروانی وەرزشی خۆی لە هیچ وەرزێکدا لە 44 گۆڵ زیاتری نەکردووە، لەم وەرزە لە 969 خولەک یاریکردن لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپا گۆڵی کردووە، ئەو گۆڵەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تۆماریکرد شەشەمین گۆڵی ئەم وەرزەی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button