ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی داوایەکی راستەوخۆ لە ئێمباپێ دەکات

''واز لە دروستکردنی فشار بهێنە''

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید داواکارییەکی راستەوخۆ لە کیلیان ئێمباپێ دەکات.

بەر لە یاریی ئەمشەوی ریال مەدرید بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند لە چامپیۆنزلیگ، ئانچێلۆتی داوای گۆڵ کردن لە کیلیان دەکات و پێی دەڵێت؛ گۆڵ کردن گرنگترە لە دروستکردنی فشار.

ئەمشەو لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دۆرتموند دەکات و ئانچێلۆتی چاوی لە ئەنجامێکی ئەرێنیییە، ئەمەش دوای دۆڕانی یاریی یەکەمیان بەرامبەر لیل و بردنەوەی یاریی دووەم لە شتوتگارت.

ئانچێلۆتی لەبارەی کیلیان بە رۆژنامەنووسانی گوت

بەلامەوە باشترە ئێمباپێ گۆڵ بکات نەک فشار دروست بکات. لە سیستمی ئێمە شوێنی سەرەڕم نەگۆڕاوە. داواکارییەکانی ئێستای من لە کیلیان، هاوشێوەی داواکارییەکانی منبووە لە کەریم بێنزێما. ئێمباپێ دەبێ بەتەواوی لە شوێنی دروست بوەستێت و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ هێرشی هەڵگەڕاوە بکات.

ئێمباپێ لەم وەرزەدا هەشت گۆڵی لە 12 یاریی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button