ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی فێرمین لۆپێز یاریزانی لاوی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نزیک دەبێتەوە.

فێرمین لۆپێز وەرزی رابردوو لە لایەن چاڤی هێرناندێز لە ریزەكانی لاماسیاوە بۆ تیپی یەكەم بەرزكرایەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی فێرمین لۆپێز بۆ ماوەیەكی درێژ و تا ساڵی 2029 نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەمزوانە گرێبەستە نوێیەكەی فێرمین بە زیادكردنی موچەكەی و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت.

دواتر بارسێلۆنادەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان قسە لەگەڵ گاڤی، پێدری ، فرێنكی دی یۆنگ و ئاراوخۆ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button