ئیسپانیاگرنگترین

یەكەم كاردانەوەی گاڤی دوای گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان

Yariga App

یاریگا –

پابلۆ گاڤی، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان لە دوای ماوەیەكی زۆر دەربڕی.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییای كرش و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای ساڵێک دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان بەهۆی پێكانەوە لە خولەكی 83 گاڤی گەڕایەوە نێو یاریگا.

گاڤی و لیڤاندۆڤسكی

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانیدا بۆ سپۆرت گاڤی گوتی:

من زۆر دڵخۆشم چونكە دوای ماوەیەكی زۆر گەڕامەوە و بەشدارییم لە یارییەكەی ئەمڕۆ كرد.

چەند مانگێكە خەونم بەو ساتە وەختەوە دەبینی، یاریكردنی تۆپی پێ ئەو شتەیە كە لە ژیانمدا زۆرم خۆشدەوێت، ئەوەش ئەوەیە كە بە درێژایی ژیانم كردوومە، زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئەوە.

خراپترین شت ئەوەیە كە نەتوانیت یاری بكەیت و لە دەرەوەی یاریگا بیت، بەلام بە درێژایی ماوەی رابردوو تیمەكەم پاڵپشتی دەكردمزۆر بەختەوەرم بەهۆی خۆشەویستی یاریزانان و هاندەرانەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button