فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس خۆی بۆ ئەنجامدانی دووەم گرانترین گواستنەوەی مێژوو ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان بە قورسی هاتووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دەرکەوتووی ئەوروپاوە و لەپێناو بردنەوەی رکابەرێتی گواستنەوەی لە رکابەرەکانی، ئامادەیە خەزێنەکەی بۆ هەڵپڕێنێ.

پاریس هەر لەدوای رۆیشتنی کیلیان ئێمبابێ کەوتووەتەخۆی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە تا هاندەرانی پێ ئاشتبکاتەوە. لەو پێناوەدا چەندین ئەستێرەی لە خولە جیاوازەکان دەستنیشانکرد، لە دیارترینیان کڤاراتسخیلیا و ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلی و مارکوس راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد. ئێستاش بەگوێرەی نوێترین زانیاریی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، پی ئێس جی خۆیان بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتزی بایەر لیڤەرکۆزن ئامادە دەکەن و لەپێناویشیدا ئامادەن بڕە پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکەن.

یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا لە مێژووی خۆیاندا خاوەنی دوو گرانبەهاترین گواستنەوەن. کە ئەوانیش نێیمار داسیلڤا ساڵی 2017 لە بارسێلۆناوە بە 222 ملیۆن یۆرۆ و کیلیان ئێمباپێش لە هەمان ساڵ بە 145 ملیۆن لەگەڵ 35 ملیۆنی دیکە بە گۆڕانکارییەکانەوە.

سەرچاوە وەرزشیەکە ئاشکرایکردووە، پاریس ئامادەیە بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەستێرە 21 ساڵانەکە بڕی 150 ملیۆنی جێگیر بدات.

ڤیرتز وەرزی رابردوو لەگەڵ تیمە ناوازەکەی چابی ئالۆنسۆ درەوشایەوە کە توانیان سەرجەم نازناوە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا ببەنەوە و لە یۆرۆپالیگیش بگەنە کۆتایی.

ناوبراو کە لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاری دەکات، ئەم وەرزەشی بە نایابی دەستپێکردووە و لە 7 یاری بۆندسلیگا توانیویەتی 4 گۆڵ و ئەسێستێک و، لە چامپیۆنزلیگیش لە 2 یاریدا 2 گۆڵ تۆماربکات.

لەم کێبڕکێی گواستنەوەدا پاریسیەکان ئەرکیان ئاسان نابێ، بەوپێیەی هاوکات یانە گەورەکانی وەک مان سیتی، ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن هەمان نیازیان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button