کوردستان

رانیە درێسی وەرزی نوێی ئاشکرا کرد و نرخەکەشی بۆ هاندەران دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان رانیە درێسی تیپەکەی دەستنیشان کرد و بەشێکیش بۆ هاندەران دروست دەکرێت.

پێش دەسپێکی خولی نایابی کوردستان بە 17 رۆژ، رانیە درێسی سەرەکی و یەدەگی بۆ تیپەکەی ئاشکرا کرد، رەنگی سوور درێسی سەرەکی تیپەکە دەبێت و رەنگی سەوزیش وەک درێسی دووەم دیاریکرا، دەربارەی ئامادەکردنی درێسەکان بۆ هاندەران بێستون ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی رانیە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند:

تەواوی درێسەکانی ئەم وەرزە مان بۆ خولی نایابی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن دینار تێچووەکەی بووە، سەبارەت بە هاندەرانیش هەرچەندە بڕێکی زۆر لە درێسی وەرزی رابردوومان ماوە بەڵام لە هەوڵداین لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی ئەم وەرزە درێسی بۆ دروستکردووین بڕێکی باش بۆ هاندەرانیش دروست بکات، نرخی درێسی ئەم وەرزە بۆ هاندەرانمان لە پێنج هەزار تێپەڕ ناکات بۆ درێسی دووەم، بەڵام رەنگە درێسی یەکەم کەمێک جیاوازی هەبێت، لە ئەگەری بار و دۆخی داراییەکی باشیش بڕێکیش زۆر لەو درێسانە وەک دیاری دەەدەینە هاندەرانمان.

لە وەرزی رابرددووی خولی نایابی کوردستان رانیە ریزبەندی چوارەمی بە دەستهێنا بە سەرپەرشتی رەفیق سەعیدی راهێنەر، بۆ ئەم وەرزەش سەیوان فاتیح راهێنەرایەتی سوور پۆشەکانی دەڤەری راپەرین دەکات.

درێسی سەرەکی رانیە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.

درێسی دووەمی رانیە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button