ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی ژمارە پێوانەییەكانی ئینتەر مەیامی بە ناوی خۆی دەكات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی چەند ژمارە پێوانەییەكی ئینتەر مەیامی بە ناوی خۆیەوە كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینتەر مەیامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیو ئینگلاندی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە.


لەو یارییەدا مێسی لەسەر كورسی یەدەك بوو، لە خولەكی 57 بەشداری یارییەكەی كرد و توانی سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 78,81,89 بكات.

بە هاتریكەكەی بەرامبەر نیو ئینگلاند مێسی ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەدا لەگەڵ مەیامی بۆ 22 گۆڵ بەرزكردەوە و هەروەها 12 گۆڵیشی درووست كردووە لە 22 یاریدا.

هەروەها لەوەتەی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە مەیامیەوە كرد بەشداری لە 36 یاریدا كردووە و 33 گۆڵی كردووە و 17 گۆڵیشی درووست كردووە.

ئەفسانە لیۆ بەو هاتریكەی بوو بە گۆڵكاری مێژووی ئینتەر مەیامی و بەوەش بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا گۆڵكاری مێژووی دوو یانە بێت.

مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا بە 672 گۆڵ گۆڵكاری مێژووی یانەكەیە و بە 33 گۆڵیش گۆڵكاری مێژووی ئینتەر مەیامیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button