ئیتاڵیا

مۆراتا هۆکاری جیابوونەوە لە خێزانەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەلڤارۆ مۆراتا، هۆکاری راستەقینەی جیابوونەوەی لەگەڵ ئەلیس کامپێلۆی هاوژینی ئاشکرا دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی بە ناپاکییەوە نەبووە.

ئەم دوو هاوسەرە لەماوەی رابردوودا دوای هەشت ساڵ هاوسەرگیری و هەبوونی چوار منداڵ لەیەکتر جیابوونەوە. دوو مانگ لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە زۆر کەسی تووشی سەرسوڕمان کرد. دوای هەشت ساڵ هاوسەرگیری و چوار منداڵ، ئەلڤارۆ مۆراتا و ئەلیس کامپێلۆ لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە جیابوونەوەیان پشتڕاستکردەوە.

ئەستێرە نوێیەکەی میلان لە کەناڵی “TVE ‘De Corazón” قسەی کرد و دڵنیای کردەوە کە بڕیارەکە کۆتاییە و گوتی:

“بە تەواوی دڵنیام و پەیوەندییەکە کۆتایی هاتووە”. ئێستاش لەبەر منداڵەکانمان پەیوەندییەکی باشمان هەیە.

لەوەتەی جیابوونەوەیان راگەیەندراوە، دەنگۆی ناپاکی و بێڕێزی لە نێوانیاندا زۆر بووە. ئێستا هێرشبەرەکەی میلان بۆ ئەلێکسیا ریڤاس، رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی روون دەکاتەوە و دەڵێت:

بەهۆی رەفتاری کۆنتڕۆڵکردنی ئەلیس، نۆ ساڵ لەگەڵ دایک و باوکم نانی ئێوارەم نەخوارد. رێگری دەکرد لەوەی ئەمە رووبدات و دژی پەیوەندی خێزانی بوو. بەرگەی ئەم پرۆسەیەم نەگرت. هەموو سنوورەکانی بەزاندبوو.

هاوکات خافێر دی ئۆڤیس رۆژنامەنووسی ئیسپانی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە قسەی لەگەڵ مۆراتا کردووە و ئەویش ئەو زانیارییانەی رەتکردووەتەوە و دەڵێت:

ئەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا پێم دەڵێت درۆیە کە ئەلیس کامپێلۆ کۆنترۆڵی کردووە یان لە خێزانەکەی دووری خستووەتەوە. ئەو هەموو ساڵانە پەیوەندی نێوانیان نایاب بووە، زۆر خۆشی دەوێت و زۆر رێزی لێدەگرێت و هۆکاری راستەقینەی جیابوونەوەکە شتێکی دیکەیە”.

ئەم رۆژنامەنووسە دڵنیایی داوە کە بە گوتەی ئەو یاریزانە تۆپی پێیە، جیابوونەوەکەیان لەبەر ئەم هۆکارە بووە و لێکتێنەگەیشتن هەبووە لە نێوانیان و بڕیاریانداوە کۆتایی بەو پەیوەندییە بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button