ئیسپانیاگرنگترین

فلیك توانای سێ یاریزانی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی ئەڵمانی، راهێنەری بارسێڵۆنا، دوای ماوەیەکی سەخت لە پێکانە یەک لە دوای یەکه‌كانی یاریزانانی یانه‌كه‌ی، هەناسەیەکی ئارام هەڵده‌مژی.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، فلیک لەدوای کۆتایی هاتنی پشووە نێودەوڵەتییەكان توانای سێ یاریزانی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گاڤی دوای نزیکەی ساڵێک كه‌ 48 یاری فەرمی له‌ یانه‌كه‌ی دابڕا، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئه‌و پێکانه‌ سەخته‌ی لە ئەژنۆی راستیدا دووچاری بوو ده‌گه‌رێته‌وه‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی، هەروەها فێرمین لۆپێز و دانی ئۆلمۆش ده‌گه‌رێنه‌وه‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌.

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئه‌و چوار یاریزانه‌ رەزامەندی پزیشکی وەردەگرن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه‌ش له‌ كاتێكی زۆر گونجاو گرنگه‌ بۆ یانه‌كه‌ و چونكه‌ بارسا چاوەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێز ده‌كات ئه‌ویش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سێڤیا و ریال مه‌درید و بایرن میونشن یاریی ده‌كات.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تیمە پزیشكیه‌كان سودیان لە پشووی نێودەوڵەتی وەرگرت بۆ خێراکردنی کاری پزیشکان و راهێنەرانی توانای جەستەییش، كاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كردووه‌، له‌وانه‌یه‌ گاڤی به‌رامبه‌ر سێڤیا چەند خولەکێک یاریی بكات.

ئاماژە بەوەشکراوە، دانی ئۆلمۆش ئامادەیە بەشداری بکات دوای ئەوەی لە یارییەکدا بەرامبەر جیرۆنا تووشی پێکان بوو دوای ئەوەی لە 3 یاریدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام بۆ ماوەی شەش یاری دووركه‌وته‌وه‌ و به‌شداری نه‌كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button