ئه‌مریکاگرنگترینیاریگا

مێسی بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا تیشکی خستەسەر زۆر تەوەری جیاواز و هاوکات باسی لە ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لە مۆندیالی داهاتوو کرد.

لیۆ کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ مارکای ئیسپانیدا ئەنجامداوە، جارێکیتر ئاسوودەیی خۆی پیشاندا لەوەی هەمووشتێکی لە تۆپی پێدا بەدەستهێناوە کە گرنگترینیان خەونی بردنەوەی جامی جیهانی بوو.

بەشێک لەو تەوەرانەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە قسەی لەبارەوەکرد، ئەمانەبوون:

وازهێنان لە یاریکردن

کۆتایی کاروانەکە نزیکە. هەربۆیە خۆشی لە هەر چرکەیەکی ئێستا دەبینم و کاتەکانی ئێستام دەنرخێنم بەوپەڕی کە بتوانم.

هەستی ئێستای لە ئینتەر میامی

ئەرجەنتین و بارسێلۆنا ماڵی منن. ئەمڕۆش لە شوێنێکم کە زۆر هەست بە خۆشی دەکەم تێیدا، قۆناخێکی نوێیە لە ژیانم.

چی ماوە بەدەستیبهێنێ لە تۆپی پێ

چی ماوەتەوە لە تۆپی پێدا بەدەستیبهێنم؟ سوپاس بۆ خوا دەتوانم بڵێم هەموو ئەو شتانەی خەونم بووە بەدەستمهێناوە.

گەورەترین خەونیشم بردنەوەی جامی جیهانی بوو. هەمووشتێکیشم بۆ بارسێلۆنای یانەی ژیانم بردووەتەوە. لە پاریسیس نازناوم بردووەتەوە. داوای هیچیتر ناکەم.

یاریکردن لە مۆندیالی 2026

لە ژیاندا هەرشتێ بۆ هۆکارێ روودەدات. ئێستا هەوڵدەدەم رۆژ بە رۆژ ژیانی خۆم بگوزەرێنم. زۆر هەست بە باشی دەکەم. کە ئەوکاتەش هات، دەبینین بزانین چۆن دەبێ، نامەوێ جارێ هیچ بڵێم. ئەوەی هەیە ئێستا هەموو رۆژێ چێژ لە هەمووشتێ وەردەگرم.

بۆ زانین، لیۆ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ خاوەنی زۆرترین گۆڵە تا ئێستا. کۆتا یاریشیان کە بەرامبەر بۆلیڤیابوو، تواناکانی ساڵانی رابردووی خۆی پیشانی هەوادارانی دایەوە کە توانی هاتریکێک بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button