ئینگلتەراگرنگترین

لوكاس پاكوێتا بەیاننامەیەک دەربارەی دۆسیەی گرەوكردنەكەی بڵاو دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لوكاس پاكوێتا، یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی وێستهامی ئینگلیزی بەیاننامەیەک دەربارەی تۆمەتباركردنی بە دۆسیەی گرەوكردن بڵاودەكاتەوە.

پێشتر پاكوێتا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەراوە بە گرەوكردنی وەرزشی تۆمەتبار كرابوو.

یاریزانە بەڕازیلییەكە لە وەرزی 2022/23 بە ئەنقەست چوار كارتی زەردی وەرگرتووە، بەمەبەستی قازانجكردنی خۆی یان هاوڕێكانی.


لوكاس پاكوێتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا نووسیوویەتی:

هەست بە بێزاریی دەكەم كاتێک لەم دواییانەدا بابەتێكی ناڕاستی میدیاكانم خوێندەوە، كە لە هەردوو وڵاتی ئینگلتەرا و بەڕازیل بڵاوكراونەتەوە، زانیاری لەسەر كەیسەكەم ئاشكرا دەكەن، بەشێك لەو زانیاریانە بەتەواوی درۆیە.

هەروەها نیگەرانم لەوەی هەرچەندە زانیارییەكان ناڕاستن بەڵام ئەم بابەتانە لە كەسێكی نزیك لە دۆسییەكەوە هاتووە، ئەو كارانەی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێوویستە بە نهێنی بمێننەوە، بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست مەترسی بۆ من و خێزانەكەم درووست دەكات.

پارێزەرەكانم راسپاردووە كە نووسراوێك بۆ یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بنێرن و داوای لێكۆڵینەوەی ورد بكەن، كە چۆن ئەم زانیاریانە هاتوونەتە ناو دۆسییەكەی منەوە، بەردەوامم لە رەتكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەم كراوە و چاوەڕێی سەلماندنی بێتاوانیمم.

پاكوێتا لە هاوینی ساڵی 2022 لە لیۆنەوە بە بەهای 42ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهامەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button