ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆماس توخێل دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی تۆماس توخێل پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لەئەستۆ دەگرێت.

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا رایگەیاند لەگەڵ تۆماس توخێل گەیشتوونەتە رێککەتن و راهێنەرە ئەڵمانییەکە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

توخێل لە سەرەتای ساڵی نوێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەستبەکار دەبێت، گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بۆ ماوەی 18 مانگ دەبێت، لە ئەگەری بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2026 گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە. مووچەی ساڵانەشی 5 ملیۆن پاوەند دەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا لەدوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گارێس ساوسگەیتی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخستەوە، کە هەشت ساڵ بوو راهێنەری تیپەکە بوو، بەڵام هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێنا.

راهێنەرە ئەڵمانیەکەش لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن هەڵوەشێندرایەوە، ناوی بە مانچێستەر یونایتد بەسترابووەوە و پێشبینی دەکرا شوێنی ئێریک تێن هاخ بگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا رێککەوت.

راهێنەرە تەمەن 51 ساڵانییەکە پێشتر راهێنەری یانەکانی ماینز، بۆڕووسیا دۆرتموند، پاریس سانجێرمان، چێڵسی و بایرن میونشن بووە.

لەکۆی 613 یاری، 351 یاریی براوە بووە، 122 یاریی یەکسانبووە و 140 یاریی دۆڕاندووە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی بۆندسلیگا، دوو نازناوی خولئ فەڕەنسا، یەک نازناوی جامی ئەڵمانیا، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، یەک نازناوی جامی فەڕەنسا، یەک نازناوی جامی خولی فەڕەنسا و دوو نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button