ئیسپانیاگرنگترین

لوكا مۆدریچ بیر لە وازهێنان ناكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان داهاتووی لوكا مۆدریچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

لوكا مۆدریچی تەمەن 39 ساڵان یاریزانێكی سەرەكی پێكهاتەی ریال مەدرید و كرواتیایە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ماركا، مۆدریچ بیر لە وازهێنان ناكاتەوە، بەڵكو ئاڵنگارییەكانی نوێی لە پێشە كە دەیەوێت ئەنجامی بدات، نایەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت و لە یانەكە بەردەوام دەبێت، هەروەها رەتی ناكاتەوە كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی 2026 بكات.

لۆكیتا لەم وەرزەدا بەشداری لە سەرجەم یارییەكانی ریال مەدرید لە لالیگادا كردووە و دوو یاری چامپیۆنزلیگ و بەشداری یارییەكی سوپەری ئەوروپای كردووە.

لەگەل هەڵبژاردەكەشی بەشداری سێ یارییەكەی نەیشنزلیگی كردووە.

گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button