ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی | لیستی بەربژێرانی خەڵاتی پێی زێڕین ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

لیستی بەربژێرانی خەڵاتی پێی زێڕین بەفەرمی ئاشکراکرا، ناوی لیۆنێل مێسی لە لیستەکەدا هەیە کە هەرگیز ئەم خەڵاتەی بەدەست نەهێناوە.

خەڵاتی گۆڵدن فووت (پێی زێڕین) ساڵانە لە مۆناکۆ بە یاریزانانی سەروو 28 ساڵ دەدرێت و هەر یاریزانێک دەتوانێت یەکجار ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت، کە لەوەتەی ساڵی 2003 ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت و رۆژنامەنووسان و هاندەران دەنگی بۆ دەدەن.

لیستی بەربژێرەکانی ئەمساڵ کە لە 10 یاریزان پێکهاتووە، بریتییە لە لیۆنێل مێسی (ئارجێنتینا)، نێیمار داسیلڤا مارکۆ ڤێراتی(ئیتاڵیا)، ڤیرجیل ڤان دایک (هۆڵەندا)، تۆماس مولەر (ئەڵمانیا)، هاری کەین (ئینگلتەرا)، کێڤن دێ برۆین (بەلجیکا)، کەریم بێنزێما (فەڕەنسا)، ئانتوان گریزمان (فەڕەنسا)، لاوتارۆ مارتینێز (ئارجێنتینا).

رۆژی 31ـی ئەم مانگە لە مۆناکۆ براوەی خەڵاتی گۆڵدن فووت ئاشکرا دەکرێت، کە پێشتر هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لوکا مۆدریچ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئاندرێس ئینیێستا، دیدیێ درۆگبا و رۆناڵدینیۆ ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button