ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی ئێمباپێ و دوو یاریزانی دیكەی بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی كیلیان ئێمباپێ و دوو یاریزانی دیكەی بڵاوكردەوە.

ئێمباپێ لە یاری بەرامبەر دیپۆرتیڤۆی ئالاڤێس تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە لە یاری دێربی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بەشداری نەكرد و لە یاری بەرامبەر لیل گەڕایەوە.

ئێمباپێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ دوو یاری رابردوو نەكرا و بە هەڵبژاردەكەی راگەیاند كە دەیەوێت تەنیا لە یارییە گرنگەكاندا یاری بۆ بكات.


ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و لە بەیاننامەكەشدا هاتووە:

كیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لە تەواوكردنی پلانە تایبەتەكەی، هێرشبەرەكە بۆ ئەوەی لەو پێكانی ماسوولكەییە رزگاری بێت كاری زیاتر و راهێنانی زیاتر دەكات. لە ژێر راهێنەرایەتیكردنی ئانتۆنیۆ پینتۆس كە لە هۆڵی وەرزشیدا راهێنانی كردووە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە:

هەریەك لە تیبۆ كۆرتوا و ئاندرێ لونین لەژێر چاودێری راهێنەری گۆڵپارێزان راهێنانیان كردووە و كۆرتوا بەردەوامە لە چاكبوونەوە. یانەكە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەرجەم یاریزانە نێودەوڵەتییەكاندایە.

رۆژی شەممەی داهاتوو ریال مەدرید رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button