ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانه‌كه‌ی دانیمارك دان به‌وه‌ داده‌نێت بە ئەنقەست له‌ لامین یاماڵی داوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یاماڵ  له‌ یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی  دانیمارک رووبەڕووی توندوتیژ بووەوە به‌رگریكارێكی دانیمارك به‌ توندی له‌ یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌دات.

ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێڵۆنا یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ دیاریه‌كانی یارییه‌كه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئازاره‌وه‌ یاریگای جێهێشت زیاتر له‌ یاریزانه‌كانی دیكه‌ بووه‌ مانشێتی رۆژنامه‌كان و بۆ یاریی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر سڕبیا گومان له‌ به‌شداریكردنی هه‌یه‌.

ڤیکتۆر کریستینسن یاریزانی دانیمارکی کە تەمەنی 21 ساڵە و بەرگریکاری چەپە، دانی بەوەدانا کە پلانی هه‌بووه‌، یاریزانە باڵە لاوەكه‌ی ئیسپانییە به‌شێوه‌ی سروشتی یان توندو تیژی بوه‌ستێنیت.

یاریزانە دانیمارکییەکە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ سەبارەت بەو لێدانه‌ بەهێزه‌ی له‌ یاماڵی دا گوتی، تەنها ویستم بڵێم، منیش لە یارییەکەم، لە تۆ ناترسم و ده‌بێت له‌م رووبەڕووبوونەوانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ركه‌ویت و سوودی لێ وەربگریت.

کریستینسن دانی بەوەدانا کە ئەوەی کردوویەتی بەشێک بووە لە پلانێکی تاکتیکی کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی لامین یامال بوو لە کەشوهەوای یارییەکە، هەرچەندە ئه‌م هێرشه‌ بۆ سه‌ر یاماڵ لە خولەکی 85 دووباره‌بووه‌وه‌ کارتی زەردی به‌روویدا به‌رزكرایه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەمیشە زەحمەتە پێوەرەکانی سەرکەوتن دیاری بکەیت کاتێک رووبەڕووی یاریزانێکی باڵی لێهاتوو دەبیتەوە، له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوەی 89 خولەک رووبه‌رووی هه‌موو ململانێکان ببەیتەوە، بتوانیت یاریزانه‌كه‌ بوه‌ستێنی، بەڵام لە کۆتاییدا گۆڵێک تۆمار دەکات، هەموو هەوڵەکانت بێهودە دەبێت.

ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پشکنینی پێویست بۆ یاماڵ ده‌كات، لەسەر بنەمای ئەو پشکنینانەش، لویس دی لافۆنتێ راهێنەری ئیسپانیا بڕیار دەدات کە ئایا یاریزانەکە لە کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوام دەبێت یان دەگەڕێتەوە بارسیڵۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button