ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێكان بوو

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیسپانیا گورزێكی كوشندەی بە پێكانی یەكێك لە ئەستێرە سەرەكیەكانی هەڵبژاردەكەی بەركەوت.

شەوی رابردوو ئیسپانیا و دانیمارك رووبەرووی یەك بوونەوە یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی زوبیمێندی لەبەرژەوەندی ئیسپانیا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.


لە دوای چوونە دەرەوەی لە یاریگا لامین یامال دەشەلێت و بەوەش گومان لە ئامادەبوونی بۆ یاریی داهاتوو درووست دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ گومان لە بەشداریكردنی لامین یامال لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی سڕبیا دەكڕێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی سڕبیا رووبەرووی یەك ببنەوە.


لەم وەرزەدا یامال لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button