ئینگلتەراگرنگترین

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تا ئێستا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەربژێرەکاندا نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هێشتا خۆی یەکلای نەکردووەتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر راهێنەری داهاتوویان کە بە فەرمی دەبێتە راهێنەری هەمیشەیی سێ شێرەکان لەجێی لی کارسلی.

ئەم هاوینە کارسلی پۆستەکەی بە کاتی پێدرا دوای ئەوەی گاریس ساوسگەیت بۆ جاری دووەم لە فیناڵی یۆرۆ بەبێ ئەنجام دەرچوو.

راهێنەرە کاتییەکە تا ئێستا سێ یاریی سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەی کردووەم بەرامبەر ئێرلەندا و فنلەندا بردنەوە و، کۆتا یارییانیش بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە یۆنان دۆڕان و تا ڕادەیەک بێهیوایی بە شەقامی وەرزشی ئینگلتەرا بەخشی. هەر بۆیە لێرە و لەوێ ناوی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستەکە زیاتر تەشەنەی سەند.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی مات لۆ رۆژنامەنووس لە تەلەگرافی ئینگلیزی، یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە تا ئێستا چاوپێکەوتنی لەگەڵ هیچ بەربژێرێکدا نەکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوو مانگ تێپەڕبووە بەسەر دوایین وادە بۆ پێشکەشکردنی داوا بۆ ئەو پۆستە.

ئەم زانیارییە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەک یەکێک لە بەهێزترین دەنگۆیەکان رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە تۆماس توخێل لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە گفتوگۆدایە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button