ئینگلتەراگرنگترین

توخێل نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی ئینگلتەرا بگرێتە ئەستۆ

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی ئینگلتەرا بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، تۆماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەگفتوگۆدایە و هەردوولا گەیشتوونەتە قۆناخەکانی کۆتایی گفتوگۆیەکانیان بۆ ئەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەرکی راهێنەرایەتی سێ شێرەکان بگرێتە ئەستۆ.

توخێل کە لەوەتەی وازی لە راهێنەرایەتی بایرن میونشن هێناوە بێ یانە ماوەتەوە، نزیکە لەشوێنی گاریس ساوزگەیت راهێنەرایەتی ئینگلتەرا بکات، کە ئێستا لی کارسلی راهێنەری هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی ئینگلتەرا بەکاتی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دەکات.

توخێل (51 ساڵان) جگە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەنگۆ هەیە ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد بگرێتە ئەستۆ، کە ئێریک تێن هاخ راهێنەری یانەکە لە لێواری دوورخرانەوەدایە و ئەنجامەکانی بە دڵی هاندەرانی یانەکە نییە.

توخێل پێشتر لە ئینگلتەرا راهێنەرایەتی چێڵسی کردووە و نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بلووز بەدەستهێناوە، راهێنەرایەتی یانەکانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی و بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموند و ماینزی ئەڵمانیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button