ئیسپانیاگرنگترین

فڕانس فوتبۆڵ گۆڕانکارییەک لە شێوازی پێدانی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکات

براوەی خەڵاتەکە تاوەکو کاتی رێوڕەسمەکە ئاشکرا ناکرێت

Yariga App

یاریگا –

پێچەوانەی ساڵانی رابردوو گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ گۆڕانکارییەک لە شێوازی پێدانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکات، براوەی خەڵاتەکە تاوەکو کاتی رێوڕەسمەکە ئاشکرا ناکرێت.

تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ کە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەش دەکات، بڕیاریداوە پێش رێوڕەسمەکە هیچ دیمانەیەک لەگەڵ براوەی خەڵاتەکە نەکات، بەڵکو دوای رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دیمانە لەگەڵ براوەی باڵۆن دۆر دەکات.

یەکلابووەتەوە؛ مانگی داهاتوو ڤینیسیۆس جونیۆر لە پاریس خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە

لە ساڵانی رابردوو چەند رۆژێک پێش رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ براوەی خەڵاتەکە ئامادە کرد و براوەی خەڵاتەکە دەیزانی خەڵاتەکە دەباتەوە، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ساتی ئاشکراکردنی خەڵاتەکە هیچ کەسێک نازانێت براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر کێیە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێشتر رایگەیاندبوو، ڤینیسیوس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەدەست دەهێنێت، کە وابڕیارە رۆژی 28ـی ئەم مانگە لە پاریس رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2024 بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button