کوردستان

شوان ئەنوەر: ئەم وەرزە دەمانەوێت هەولێر جیاواز بێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەولێر باس لە ئامادەکاری تیپەکەی دەکات و دەڵێت دەمانەوێ ئەم وەرزە هەولێر جیاواز بێت.

ماوەیەکە هەولێری بەشدار لە خولی نایابی کوردستان ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولەکە دەستپێکردووە و گرێبەستی زۆربەی یاریزانەکانی وەرزی رابردووشی نوێکردۆتەوە، شوان ئەنوەر راهێنەرایەتی تیپەکەی هەولێر دەکات بۆ ئەم وەرزە و دەربارەی ئامادەکاری تیپەکە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند:

سوپاسی دەستەی کارگێڕی هەولێر دەکەم بۆ ئەو متمانەی بە منیان بەخشی، ئەم وەرزە ئەرکمان قورسە چونکە دەبێ دوو پێکهاتە ئامادە بکەین یەکیان بەشدار لە خولی نایابی کوردستان و ئەویتریش بۆ خولی ژێر 21 ساڵانی ( رەدیف)ـی ئەستێرەکانی عێراق، هەوڵدەدەین هاوسەنگیەکی باش رابگرین و سەرەتاش دەمانەوێ ئەم وەرزە هەولێرەکی جیاواز ئامادە بکەین بۆ خولی نایابی کوردستان و ژمارەیەکی قورس بین لە خولەکە، ئامادەکارییەکانمان بەردەوامە رۆژانە و لە کاتێکی گونجاو و باشیش مەشقەکانمان دەستپێکردووە، هیوادارم وەک هەمیشە هاندەران پاڵپشتمان بن چونکە تیپێکی تاڕادەیەک لاومان پێکهێناوە.

هەولێر له وەرزی رابردوو 37 خاڵی کۆکردەوە و بە ریزبەندی دەیەم کۆتایی بە خولی نایابی کوردستان هێنا.

هەریەک لە سەمەد جەوهەر و بژار ئەکرەم و سەرمەد عەزیز راهێنەرایەتی تیپەکەی قەڵا و منارەیان  کرد لە وەرزی رابردوو،  خولی نایابی کوردستانیش بۆ وەرزی نوێ 2024 _ 2025 بڕیارە لە رۆژی 7ـی نۆڤێمبەری 2024 بە بەشداری 16 یانە دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button