بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ لە گواستنەوەی دی بروین دڵنیایە

"بەرەو لای کریستیانۆ دەچێت"

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی لە گواستنەوەی کێڤن دی بروین دڵنیایە.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، نەسڕی سعوودی لە گواستنەوەی کێڤن دی بروینی بەلجیکی دڵنیایە، متمانەی بەخۆیەتی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی یاریزانەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

دی بروین لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و پێکانە زۆرەکانی سیتیزن چاوی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، کە وەرزی رابردوو لە 41 یاریی و لەم وەرزەش تاوەکو ئێستا لە شەش یاریی یانەکەی بێبەش بووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تیم تۆک یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە تەمەن 33 ساڵانییەکە ئامادەکردووە، لە مێرکاتۆی هاوینەی 2025 هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدەن، بەڵام جیا لە نەسڕ یانەکانی ئەمریکاش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

هەر لە کیشوەری ئەوروپاش چەند یانەیەک چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن، بەڵام زۆری مووچەکەی رێگر دەبێت لە پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی دیکەی ئەوروپی.

دی بروین هەفتانە 400 هەزار پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت و خاوەن زۆتترین مووچەیە لە پرێمەرلیگ، لەدوای ئەو ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دێت کە هەفتانە 375 هەزار پاوەند مووچە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button