ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئارنۆڵد

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان پلانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

لە دوای پێكانە مەترسیدارەكەی دانی كارڤاخال و دووركەوتنەوەی بۆ ماوەی وەرزێك لە یاریگاكان، ریال مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێكی راست دەستپێكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ئیدارەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش پێكانەكەی كارڤاخالیش دەیانزانی كە بەرگری باڵی راست لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبێت بەهێز بكرێت و یاریزان بۆ ئەو جێگایە بگوازرێتەوە، سەرەڕای متمانەی تەواویان بە دانی كارڤاخال و لوكاس ڤازكوێز.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوای پێكانەكەی دانی كارڤاخال وایكرد گرێبەستكردن لەگەڵ بەرگریكارێكی باڵی راست ببێت بە پێوویستیەك، ئەو یاریزانەی كە مەدرید چاوی لەسەریەتی بۆ ئەو شوێنی یاریكردنە ئالێكساندەر ئارنۆڵدی بەرگریكاری لیڤەرپوولە.

ئەوەش خراوەتە روو، تا ئێستا ریال مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ نەكردووە، پلان و تاكتیكی یانەكە ئەوەیە تاوەكو مانگی یەك چاوەڕێ بكەن تا ئەو یاریزانە ماوەی گرێبەستەكەی بەسەردەچێت و دەچێتە قۆناخی ئازادەوە و بتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەك دەیەوێت بیكات بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی یانەكەی.

کارڤاخال (سەری ساڵ تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ) بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریگاکان دادەبڕێت، گەرچی یانە مەدریدییەکە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردەوە، بەڵام بەدوای جێنشینێکی دەگەڕێت و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێکی راست بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button