راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ هێرشبەرە جامایکییەکەی هەولێر پێشتر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بووە

لە 225 خولەک بە درێسی هەولێر تەنیا شووتێکی بۆ ناو گۆڵ بووە

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەرە جامایکییەکەی هەولێر پێشتر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بووە و لە تەمەنی 20 ساڵی دەستی بە یاریی تۆپی پێ کردووە، دوای ئەنجامدانی سێ یاریی تاوەکو ئێستا هیچ گۆڵێکی نەکردووە و هاندەران گلەییان لە ئاستی هەیە.

کۆڵن ئاندرسن هێرشبەری نوێی یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە سێ یاری سەرەکی بووە، کەچی تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ گۆڵ و ئەسیستێک بکات، لەکۆی 225 خولەک 7 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە و لەو سێ یارییە تەنیا شووتێکی بۆ ناو گۆڵ بووە ئەویش لە یاریی زەوڕا بوو.

کۆڵن ئاندرسن، هێرشبەری جامایکی کاتێک یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بوو
کۆڵن ئاندرسن، هێرشبەری جامایکی کاتێک یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بوو

ئاندرسن لەم وەرزە لەگەڵ هەولێر لە یارییەکانی دیالا و دهۆک و زەوڕا سەرەکی بووە، بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو هێرشبەرە جامایکییە پێشتر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بووە، کاتێک لە قۆناخی ئامادەیی بووە لە راکردنی 100 مەتری ریکۆردی 10.45 چرکەی تۆمارکردووە، لە پێشبڕکێی 200 مەتریش 20.8 چرکەی تۆمارکردووە.

ئاندرسن ساڵی 2016 بەشداریی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهانی ژێر 20 ساڵان کردووە، وەکو راکەرێکی جامایکی لە پێشبڕکێی 100 مەتری بەشداریی کردووە، لە تەمەنی 20 ساڵی بڕیاریداوە دەست بە یاریی تۆپی پێ بکات و لە خولی نایابی جامایکا خێراترین یاریزانی خولەکە بوو.

کۆڵن ئاندرسن لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فەرمی جامایکا ساڵێک لەمەوبەر گوتی :’من لە تەمەنی 10 ساڵییەوە حەزم بە یاریی تۆپی پێ بوو، بەڵام دەرفەتم بۆ نەڕەخسا یاریی تۆپی پێ بکەم، خەونم بەوە دەبینی لە یاریی گۆڕەپان و مەیدان ببمە یوساین بۆڵتێکی نوێ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەمیشە لە رانم تووشی پێکان دەبووم، بۆیە بڕیارمدا یارییەکەم بگۆڕم و ببمە یاریزانی تۆپی پێ’.

خەونم بەوە دەبینی لە یاریی گۆڕەپان و مەیدان ببمە یوساین بۆڵتێکی نوێ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەمیشە لە رانم تووشی پێکان دەبووم، بڕیارمدا یارییەکەم بگۆڕم چیدیکە گۆڕەپان و مەیدان نەکەم و ببمە یاریزانی تۆپی پێ.

هێرشبەرە جامایکییە کە ساڵێک لەمەوبەر بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی جامایکا کرا، دەڵێت :’خەون بەوە دەبینم رۆژێک لە رۆژان لە پرێمەرلیگ یاریی بکەم، خەون بەوە دەبینم لە ئەوروپا یاریی بکەم’.

ئاندرسن 17ـی ئەپرێلی 1999 لەدایکبووە و بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو هێرشبەرە جامایکییە ساڵی 2020 دەستی بە یاریی کردووە، لە خولی جامایکا لە 54 یاریدا 26 گۆڵی کردووە، وەرزی رابردوو لە مەسەدۆنیای باکوور لە 28 یاری تەنیا 3 گۆڵی کردووە.

ئەم هاوینە ئاندرسن بەرامبەر 100 هەزار دۆلار (150 ملیۆن دینار) لە برێگالنیکای مەسەدۆنییەوە روویکردە ریزەکانی هەولێر، لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر دیالا 81 خولەک یاریی کرد، لە یاریی بەرامبەر دهۆک لە گەڕی دووەم 82 خولەک یاریی کرد، لە دوایین یاریش بەرامبەر زەوڕا 62 خولەک یاریی کرد.

بەدواداچوونی یاریگا
بەدواداچوونی یاریگا

بابەتی زیاتر

Back to top button