ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی پزیشکی لەبارەی پێکانەکەی فێران تۆرێس بڵاوکردەوە

نزیکەی 6 بۆ 8 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی پزیشکی لەبارەی پێکانەکەی فێران تۆرێس بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە ماسوڵکەکانی رانی تووشی پێکان بووە.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەکەی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، فێران تۆرێس لە ماسوڵکەکانی رانی راستی تووشی پێکان بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەشی دەگەڕێتەوە سەر راددەی زوو چارەسەروەرگرتنی و کاردانەوەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

میدیاکانی کەتەلۆنیا رایانگەیاندووە، تۆرێس بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تووشی بوو، بۆ ماوەی 6 بۆ 8 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

تۆرێس لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 10 یاریی بلاوگرانای کردووە کە لە 7 یاری یاریزانی سەرەکی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button