ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیك باشترین هێرشبه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكه‌یان به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ستایشی ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی،

یارییەکی قورس بوو، چونکە ئالاڤێس فشارێکی باشی لەسەر دروستکردین و زۆر گرنگ بوو وه‌ك یارییه‌كه‌ی ئۆساسۆنا هەڵەمان نه‌كرد.

گوتیشی،

به‌گشتی یاریزانه‌كان ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد، هەست بەباشی دەکەم، بەڵام لە تۆپی پێدا شتەکان دەتوانن بەخێرایی بگۆڕدرێن، رافیناش یاریزانێكی سه‌رنجراكێشه‌ ده‌توانێت زیاتر له‌وه‌ی ئێستا پێشكه‌ش بكات، متمانەمان بە شێوازی یاریکردنمان هەیە و بیرۆکەی یاریكردنمان جیاوازه‌ ئه‌مه‌ش بۆ تیپه‌كه‌ گرنگه‌.

له‌ باره‌ی ئاستی لیڤاندۆڤسکیش گوتی،

لیڤا هەمان یاریزانی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ له‌ یانه‌ی بایرن میونشن راهێنه‌ری بووم، ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و له‌ كاتی پێویست ده‌رده‌كه‌وێت.

بەم سەرکەوتنە، بارسا ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 24 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ بە 3 خاڵ له‌ پێش ریاڵ مەدریده‌ كه‌ پله‌ی دووه‌می گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button