ئیسپانیاگرنگترین

سیمیۆنی خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانی تیپه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ پابلۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، باسی ئاستی تیپه‌كه‌ی كرد و خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانی یانه‌كه‌ی باسكرد.

دوای یارییه‌كه‌ سیمیۆنی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی،

كارێكی باش و ئاستێكی نایابمان پێشكه‌شكرد،به‌ڵام هێزێكی كه‌ممان هه‌یه‌ له‌ هێرشبه‌ریدا ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئاستی گشتی تیپەکەی، سیمیۆنی گوتی،

تیه‌كه‌مان بەهێز و رێکخراوه‌، جگە لەوەش  ده‌بێت هه‌ندێك شت هه‌یه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌بێت باشتری بكه‌ین و باشتر كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.

سەبارەت بەو گۆڵەی كه‌ ئالڤارێز كردی گوتی،

گوڵێكی نایاب بوو، ئه‌و گۆله‌شی لێمان تۆماركرا له‌ كاتێكی خراپ بوو ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنه‌داین، به‌لام به‌گشتی یارییه‌كه‌ی باشمان كرد، هه‌ندێك كه‌مو كوڕی له‌ تیپه‌كه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ تایبه‌ت له‌ دروستكردنی ده‌رفه‌ت و گه‌یشتن به‌ ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر.

بەم یەکسانبوونە ئاتلێتیكۆ خاڵه‌كانی بووه‌  17 خاڵ لە پلەی سێیەمدا، بە 4 خاڵ لە دوای ریاڵ مەدریدی خاوه‌ن پلەی دووەمه و  7 خاڵیش  لە دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button