ئاسیاعێراقگرنگترین

کاساس بەفەرمی لەبارەی پێکانی یاریزانێکی عێراق بڕیاریدا

Yariga App

یاریگا –

کاساس لەبارەی پێکانی یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریدا و شوێنگرەوەی یاریزانەکەی دەستنیشانکرد.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریدا عەلی فائیز بەرگریکاری یانەی نەجەف بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر فەڵەستین و کۆریای باشوور لە شوێنی حەسەن رائید بەرگریکاری شوڕتە بانگهێشت بکات، کە لە یاریی دوێنێی شوڕتە و تەڵەبە تووشی پێکان بوو.

گەرچی ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری یانەی هەولێریش لە یاریی بەرامبەر زەوڕا تووشی پێکان بووە و پێویستی بە ماوەیەکە بۆ پشوودان، بەڵام تاوەکو ئێستا کاساس هیچ بڕیارێکی لەبارەی چارەنووسی ئەو یاریزانە کوردە نەداوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق بگەنە بەسرە بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە دەست بە مەشق و راهێنان بکەن و خۆیان بۆ یارییەکانی پاڵاوتن ئامادە بکەن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنی مۆندیال

گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، حوسێن حەسەن

بەرگریکاران: رێبین سولاقا، مێرخاس دۆسکی، زەید تەحسین، سەعد ناتق، مەناف یونس،حوسێن عەلی، ئەحمەد یەحیا، موستەفا سەعدون، عەلی فائیز.

ناوەڕاستکاران: یوسف ئەمین، عەلی جاسم، ئیبراهیم بایش، ئەمجەد عەتوان، سەفا هادی، لوکاس شێلمن، محەمەد تائی، ئەمین حەمودی، لوئەی عانی، ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید.

هێرشبەران: ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، عەلی حەمادی، ئەحمەد یاسین.

بابەتی زیاتر

Back to top button