ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بە مەرجێک راستەوخۆ گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵچوونی تەمەنیشیدا هێشتا ئاستی بەردەوامە لە هەڵکشان و ئەم وەرزەشی زۆر بە نایابی دەستپێکردووە.

هێرشبەرە 36 ساڵانەکە کە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی لە بایرن میونشنەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ گواسترایەوە بلاوگرانا، لەم وەرزە لە 10 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی بەشداریی 11 گۆڵ بکات (9 گۆڵ و 2 ئەسیست).

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆرتی ئیسپانی، گرێبەستەکەی لیڤا راستەوخۆ بۆ ساڵێکی زیاتر واتا تاوەکو 2026، لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە نوێدەکرێتەوە ئەگەر نیوەی یارییەکانی ئەم وەرزە ئەنجام بدات.

گەشتن بەو ژمارە دیاریکراوە شتێکی چاوەڕوانکراوە، بەوپێیەی لیڤاندۆڤسکی لە بژاردە سەرەکیەکانی هێڵی پێشەوەی هانزی فلیکە و بەهۆی ئەزموونە زۆرەکەیەوە بە  پایەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ نێو یاریزانە لاوەکان و پرۆژەی راهێنەر ئەڵمانیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button