عێراقکوردستان

دۆخی هەولێر پێش رووبەڕووبوونەوەی زەوڕا بزانە

شەش یاریزانی هەولێر لە یارییەکە دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە کاتێکی گونجاو و بارودۆخێکی تاڕادەیەک باش بەرامبەر زەوڕا یاریی دەکات.

لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شەممە ( 5ـی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2025 ) هەولێر لە نێو یاریگای خۆی میوانداری زەوڕا دەکات، هەر دوو یانە خاوەن شەش خاڵن و زەوڕا بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی یەکەمە و هەولێریش لە ریزبەندی دووەم دێت.

وێڕای پێکانی هەندێک یاریزانی، بەڵام لە رووی دەروونیەوە هەولێر بە دۆخێکی باشدا گوزەر دەکات تایبەت دوای سەرکەوتنیان لە دوو یاریی رابردوودا، دەربارەی دۆخی تیپەکە پێش یارییەکەی زەوڕا، سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر گوتی:

سەرکەوتنمان لە دوو یاریی رابردوو باوەڕ بەخۆبونێکی زیاتری بە یاریزانەکان و تیپەکە بەخشیوە، بە دەستهێنانی شەش خاڵ لە دوو یاریی رابردوو کارێکی زۆرباش بوو، بەڵام مانای ئەوە نیە ئێمە ئامانجەکەمان پێکابێت بەڵکو دەبێت زیاتر ئامادەبین بۆ یارییەکان، یاریی بەرامبەر زەوڕا دەبێ بسەلمێنین کە دوو سەرکەوتنەکەی رابردوومان بە بەهێزی و ماندووبوونی خۆمان بووە هەرچەندە یارییەکە زەحمەتە چونکە لەگەڵ زەوڕا تا ڕادەیەک ئاستمان لێک نزیکە، باوەڕم وایە هاندەران دەبنە خاڵی یەکلاکەرەوە بۆ ئێمە لەو یارییەدا و زۆر پێویستمان بە پاڵپشتی هاندەرانە.

بۆ یارییەکەی بەرامبەر زەوڕا هەولێر لە توانای هەریەک لە یاریزانان نیاز محەمەد و ئیڤان خالید و مەهدی هاشمی گۆڵپارێز بە هۆی پێکان و محەمەد موحسین و هەڵگورد قەیس لەگەڵ هیدایەت لەتیف بە هۆی ئامادەنەبوونیان بێبەش دەبێت، یارییەکەش کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button