ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

سڵۆت باسی داهاتووی سەڵاح و شکاندنی ژمارەکانی پێوانەیی دەکات

سڵۆت پەیامی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول بە ئاست بەرزی محەمەد سەڵاح سورپرایز نەبووە، ئەمەش دوای گۆڵ و ئەسیستێک لە یاریی شەوی رابردوویان بەرامبەر بۆڵۆنیا لە چامپیۆنزلیگ.

لیڤەرپوول 2-0 یارییەکەی لە بۆڵۆنیا بردەوە، ئەلێکسیس ماک ئالیستەر و محەمەد سەڵاح دوو گۆڵی یارییەکەیان کرد. ئەمە سێیەم گۆڵی سەڵاح بوو لە سێ یاریی رابردوودا. سڵۆت لە دوای یارییەکە لەبارەی سەڵاح گوتی

بەر لە یاریی پێشوومان بەرامبەر وێستهام لە جامی کاراباو، سێ یاریی بوو سەڵاح هیچ گۆڵێکی نەکردبوو، ئەمە تۆپی پێیە و ئەمجۆرە شتانە روودەدەن. بەڵام یاریزانی وەکو سەڵاح، بەردەوام گۆڵ دەکەن و تەنیا پێویستە یارییان پێبکەیت.

گرێبەستی سەڵاح لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا چارەنووسی یەکلایینەکراوەتەوە. سڵۆت خۆی لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکە دزییەوە

سەڵاح ئاستێکی زۆر بەرزی لە یارییەکەدا پێشکەش کرد و زۆر دڵخۆشم کە ئێستا یاریزانی منە، لە ئێستاوە بۆ وەرزی داهاتوو بەپەرۆشم نیم.

سڵۆت بووە یەکەم راهێنەر لە 9 یاریی یەکەمیدا لەگەڵ لیڤەرپوول، هەشت بردنەوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان تۆمار بکات. لیڤەرپوول دوو یاریی لە چامپیۆنزلیگ کردووە و هەردووکی بردووەتەوە، هەروەها لە پرێمەرلیگ پێشەنگی ریزبەندە.

زۆر لێکدانەوە بۆ ئەم ژمارانە ناکەم، بەڵام شتێکی خۆشە، چونکە چەندین راهێنەری گەورە لێرە کارییان کردووە و دەستکەوتی ناوازەیان هەبووە. نامەوێت هاندەران تەنیا ئەم ژمارانەیان لەیاد بمێنێت. هیوادارم دەستکەوتی گەورەتر بەدەستبهێنم، نەک بردنەوەی هەشت یاریی لە کۆی نۆ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button