ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆمپانی هۆکاری سەرەکی دۆڕانەکەی ڤیلا پارک ئاشکرا دەکات

''شەوێکی تایبەتە بۆ ئاستۆن ڤیلا''

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن پێی وایە، هۆکاری سەرەکی دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، لەدەستدانی دەرفەتی گۆڵکردن بوو.

جۆن دوران، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا لە خوولەکی 79 تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد. کۆمپانی لە دوای یارییەکە گوتی

ئەگەر دەرفەتەکان نەقۆزیتەوە، ئەمجۆرە ئەنجامەت دەبێت. دەرفەتی زۆر گەورەمان بۆ رەخسا، بەڵام نەمانتوانی گۆڵ بکەین. بەڵام ئاستۆن ڤیلا لە دەرفەتێکدا توانی گۆڵێک بکات، باش لەم ساتە سەختانە تێدەگەم، بۆیە ئەمشەو شەوێکی تایبەتە بۆ ئاستۆن ڤیلا.

یەکەمجارە ئاستۆن ڤیلا دوای 41 ساڵ بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات، ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی یانەکەی بیرمینگهام رێگری لە چەندین هێرشی هاری کەین کرد. کۆمپانی پێی وایە ڤیلا تیمێکی زۆر بەهێزە

کاتێک تۆپ لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدا بوو، زۆر مەترسیداربووین، بەڵام ڤیلا تیمێکی بەهێزە و ئەم یاریگایە ئاسان نییە. بەشێوەیەکی گشتی ئاستێکی خراپمان پێشکەش نەکرد، دەبێ سەرنجی لەسەر خاڵە نەرێنییەکان دابنێین.

بابەتی زیاتر

Back to top button