چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی رەخنەی توند لە تیمەکەی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیلی فەڕەنسی خەمی دوای یەکسانبوونەکەی دێربی مەدریدی نێو میترۆ پۆلیتانۆ لای ریاڵ مەدرید قووڵترکردەوە کاتێ ئەم جارە ئەمانیش توانیان لە یاریگای پیێر مۆروا 1-0 لە زلهێزەکەی چامپیۆنزلیگ ببەنەوە.

دوای یاریەکە کارلۆ ئانچیلۆتی شایستەبوونی یانە فەڕەنسیەکەی نکوڵی نەکرد و هاوکات رەخنەی لە ئاستی یانەکەی خۆشی گرت و وتی

لیل باشتر بوون و شایستەی بردنەوە بوون. ئێمە ئەمشەو خراپ بووین و خاو بووین.

هەلمان نەدەڕەخساند، دەستگرتمان بەسەر تۆپدا خاو بوو، هیچ بیرۆکەیەک بوونی نەبوو. ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە خراپ بووین.

بە بردنەوەیەک و شکستێک، ریاڵ مەدرید خاوەنی سێ خاڵە و یاری داهاتووشیان لە پاڵەوانێتیەکە بەرامبەر دۆرتمۆندە 22ی ئەم مانگە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button