کوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یانەیەکی خولی نایابی کوردستان بەشداریی وەرزی نوێ ناکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارارات بڕیاریداوە بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ناکات، کە وابڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێبکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی ئارارات بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاریداوە بەشداریی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نەکات و لە خولەکە بکشێتەوە، کە وابڕیارە رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو وەرزی 2024/2025ـی خولەکە بە بەشداریی 16 یانە دەستپێبکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی یاریگا، یانەی ئارارات بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاریداوە بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نەکات، کە وەرزی رابردوو یانەکەی پیرمام بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ پلەی دوازدەمی بەدەستهێنا و دوو وەرز لەمەوبەریش ئارارات تاوەکو دوایین گەڕەکان کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button