عێراقکوردستانگرنگترین

وردەکارییەکان لە یاریگاوە؛ دهۆک دەستی بە گۆڕینی چیمەنی یاریگاکەی کرد

تۆڕی وەرزشی یاریگا وردەکاریی چیمەنەکە بڵاو دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک دەستی بە گۆڕینی چیمەنی یاریگاکەی کرد و دوای 18 رۆژی دیکە یاریگاکە بۆ میوانداریکردنی یارییەکان ئامادە دەبێت.

یانەی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە (1ـی ئۆکتۆبەری 2024) دەستی بە هەڵگرتنی چیمەنی یاریگاکەی کرد و بە چەند رۆژێک چیمەنی یاریگاکە بە تەواوەتی هەڵدەگیرێت، رۆژی 9ـی ئەم مانگە چیمەنی نوێی یاریگاکە دەگاتە دهۆک کە کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بەرهەمی دەهێنێت.

پڕۆسەی گۆڕینی چیمەنی یاریگای دهۆک زیاتر لە 300 هەزار دۆلاری تێدەچێت و پێشبینی دەکرێت بۆ رۆژی 18ـی ئەم مانگە چیمەنی یاریگاکە بە تەواوەتی ئامادە بێت، کە رۆژی 22ـی ئەم مانگە دهۆک لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو میوانداریی ئەهلی سەنعای یەمەنی دەکات.

کۆمپانیای هێندریکسی هۆڵەندی چیمەنی نوێی یاریگای دهۆک ئامادە دەکات کە پێشتر چیمەنی یاریگای کامپ نووی ئامادە کردووە و یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکانی کشتوکاڵ و دابینکردنی چیمەن لەسەر ئاستی هۆڵەندا و ئەوروپا.

دهۆک لە دوو یاریی یەکەمی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی بەرامبەر زەوڕا و هەولێر 1-0 دۆڕا، لەو دوو یارییە گلەییەکی زۆر لە چیمەنی یاریگاکە کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button