ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی مانچێستەر یونایتد لە دەرکردنی تێن هاخ دەترسێت؟

خەرجییەکی زۆر دەکەوێتە سەر مان یونایتد

Yariga App

یاریگا –

دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ لە ئۆڵدترافۆرد، پارەیەکی زۆر لەسەر مانچێستەر یونایتد دەکەوێت.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی تێن هاخ لە هاوینی رابردوودا، مەرجێکی قورس کەوتووەتە سەر مانچێستەر یونایتد. دوا دۆڕانی مان یونایتد بەرامبەر تۆتنهام لە ئۆڵدترافۆرد 0-3، فشارێکی زۆری لەسەر شەیتانە سوورەکان دروستکردووە و داوای دوورخستنەوەی دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، تەنیا دوو یاریی وەکو مۆڵەت بە تێن هاخ دراوە، تاوەکو ئەنجامەکان راستەڕێ بکاتەوە. دوو یاریی داهاتووی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر پۆرتۆ و ئاستۆن ڤیلایە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تایمز، لە ئەگەری دوورخستنەوەی تێن هاخ، مانچێستەر یونایتد پێویستە 17.5 ملیۆن پاوەند بە راهێنەرە هۆڵەندییەکە بکات، ئەگەر بەراورد بە سەردەمی پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکرێت، ئەوکاتە مان یونایتد دەبووایە 10 ملیۆن پاوەند بە تێن هاخ بدات.

مان یونایتد لە کۆی شەش یاریی پرێمەرلیگدا، تەنیا حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە و ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵی لە نێو یانەکە دروستکردووە.

لە سەردەمی تێن هاخ، مانچێستەر یونایتد چەندین ئەنجامی نەرێنی گەورەی تۆمارکرد، لەوانە دۆڕانی بەرامبەر لیڤەرپوول 0-7، سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی رابردوودا، زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە، کەچی ئەنجامەکانی زۆر خراپن.

بابەتی زیاتر

Back to top button