ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید و ئارسیناڵ ململانێ لەسەر بەهرەمەندێکی بەڕازیلی دەکەن

''رێیس کێشەکانی بەرگری ریال مەدرید چارەسەر دەکات''

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ و ریال مەدرید تەواوی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر رێیس، بەرگریکاری بەڕازیلی و پالمێراس خستووەتەگەڕ.

هەردوو یانەکە بە فەرمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ پالمێراس دەستپێکردووە، تەنانەت قسەیان لەگەڵ نوێنەری ئەستێرە لاوە بەڕازیلییەکەش کردووە.

بەرگریکاری بەڕازیلی لە هاوینی رابردوودا، گرێبەستەکەی تاوەکو 2028 لەگەڵ پالمێراس نوێکردەوە، گرێبەستی پێشووی لە فێبرایەر/شوباتی 2027 بەسەردەچوو. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 100 ملیۆن یۆرۆ.

هەرچەندە یانەکە پارەیەکی دیاریکراوی بە ئارسیناڵ و ریال مەدرید نەگووتوە، چونکە دەیەوێت تاوەکو دوای مۆندیالی 2025ی یانەکان، پارێزگاری لە تواناکانی بکات.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی، لیڤەرپوول و بارسێلۆنا گرنگییان بە تواناکانی یاریزانەکە داوە، بەڵام تەنیا ریال مەدرید و ئارسیناڵ، هەوڵی فەرمییان داوە.

هەرچەندە ئارسیناڵ کێشەی لە هێڵی بەرگریدا نییە، بە تایبەت دوای گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری و چارەسەرکردنی کێشەکانی باڵی چەپ، بەڵام گواستنەوەی بەهرەمەندێکی وەکو رێیس، هێزێکی زیاتر بە یانە لەندەنییەکە دەدات.

ڤیتۆر رێیس لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە پالمێراس کرد و تاوەکو ئێستا 15 یاریی کردووە و خاوەنی دوو گۆڵە. رێیس لە ساڵی 2006 لەدایکبووە و هاوتەمەنە لەگەڵ ئێندریک.

رێیس کاپتنی هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیلە و 13 یاریی نێودەوڵەتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button