فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی فەڕەنسی واز لە یاریکردن دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەنتوان گریزمان واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەهێنێت.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە هەژماری فەرمی خۆی بەشێوەیەکی یەکجاری وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند و لەمەودوا درێسی کەڵەشێرەکان ناپۆشێت.

گریزۆ نوسیویەتی؛ بە دڵێکی پڕ یادەوەرییەوە کۆتایی بە گەشتەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەهێنم، سوپاس بۆ ئەوەی لەم سەرکێشییە ناوازەیە لەگەڵم بوون، بەمزووانە دەتانبینمەوە.

هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵانییەکە بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە سەرجەم پاڵەوانێتی و یارییە دۆستانەکان بەشداری 137 یاریی کردووە. 44 گۆڵی بۆ فەڕەنسا کردووە و 38 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوی جامی جیهانی 2018 و نەیشنزلیگی 2021ـی لەگەڵ کەڵەشێرەکان بەدەستهێناوە. لەگەڵ فەڕەنسا گەیشتووەتە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەریش کە لە کۆتاییدا بە ئەرجەنتین دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button