سعوودیەگرنگترین

نێیمار یانەی داهاتووی دەستنیشان دەکات

کاتی گەڕانەوەیە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی یانەی داهاتووی دەستنیشان دەکات.

ماڵپەڕی fichajes بڵاویکردووەتەوە، نێیمار بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعوودی نوێنەکاتەوە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی سعوودیە جێدەهێڵێت.

نێیمار لە هاوینی 2023 بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە هیلال کرد. بەڵام تەنیا 5 یاریی بۆ یانەکە کردووە و بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن لە یاریکردن دابڕاوە.

گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە هاوینی 2025 لەگەڵ هیلال بەسەردەچێت، نێی بڕیاریداوە بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە چالاک نەکات و ماڵئاوایی لە خولی رۆشن دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام کاتالۆنییەکان پێشوازی لە گەڕانەوەی ناکەن و ئەستەمە یاریزانەکە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێتەوە.

بۆیە یاریزانەکە بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی و پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەکات.

نێیمار لە سانتۆس پێگەیشتووە، دەیەوێت جارێکی دیکە درێسی یانەی منداڵی بپۆشێت، بەلایەوە گرنگ نییە مووچەکەی چەند دەبێت، بە دوو وەرز 130 ملیۆن پاوەندی لە هیلال وەرگرتووە بەبێ ئەوەی ماندوو ببێت، بۆیە ئامانجییەتی لەمەودوا کۆتا ساڵەکانی کاروانی وەرزشی لە وڵاتەکەی بەسەرببات.

نێیمار لەگەڵ سانتۆس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button