ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: هەموومان لەسەر بەلەمێکین و پەلەم لێمەکەن

وردەکاری رێککەوتنی نێوان تێن هاخ و خاوەنانی مانچێستەر یونایتد چییە؟

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، داوای کاتی زیاتر لە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەکات.

لە یاریی لووتکەی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ، تۆتنهام 3-0 لە ئۆڵدترافۆرد لە مان یونایتدی بردەوە و ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەر تێن هاخ دروستکرد.

دوای شەش یاریی، مانچێستەر یونایتد بەکۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دوازدەمی پرێمەرلیگدا دێت و ئامارەکانی گۆڵکردنیان زۆر لاوازە.

لە دوای یارییەکە، رۆژنامەنووسێک پرسیارێکی ئاڕاستەی تێن هاخ کرد و لێی پرسی؛ پێت وایە سێر جیم راتکڵیف و بەڕێوەبەرانی یانەکە بیر لە گۆڕینی تۆ دەکەنەوە؟

بە هیچ شێوەیەک بیر لەم بابەتە ناکەمەوە.

لە هاوینی رابردوودا، هەموومان بڕیارماندا بەیەکەوە کار بکەین، ئەم بڕیارە لەخۆڕا نەدراوە، بەڵکو پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنێکی تەواومان کردووە، تاوەکو ئاستی یانەکە بە گشتی بەرەوپێش ببەین. بەڵام باش دەزانین ئەمە کاتی پێویستە و هەندێک یاریزانی وەکو مانوێل ئوگارتێ، درەنگ پەیوەندییان بە ئێمەوە کرد.

پێویستیمان بە رێکخستنەوەی هەیکەلیەتی یانەکە بوو، جیا لەمەش، چەندین یاریزانمان بەهۆی پێکان یاریی ناکەن، پێویستمان بە کاتە، هەموومان لەسەر هەمان بەلەمین، خاوەنان، ستاف و تەواوی یاریزانان، بە هیچ شێوەیەک بیر لە دوورخستنەوەم ناکەمەوە.

بەدرێژایی یارییەکە، تۆتنهام باشتر دەرکەوت، تەنانەت سپێرز 61%ی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو و 24 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کرد. ئاندرێ ئۆنانا سەرەڕای سێ گۆڵەکە، ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و رێگری لە کەرنەڤاڵی گۆڵ گرت.

ئەوەی لە 30 خوولەکی سەرەتا بینیم، زۆر لە ژێر ئاستی چاوەڕوانکراو بوو، دەبێ ئەمەش بزانین، کاتێک زوو گۆڵت لێدەکرێت، دەبێ هێمن بیت و کار بۆ راستەڕێکردنەوەی ئەنجامەکە بکەیت.

زۆر بەڕوونی سترێسی یاریزانان لەسەر تۆپەکە دیاربوو، چەندین هەڵەمان لە دروستکردنی فشار کرد، چەندین بڕیاری هەڵەمان لە نێو یارییەکەدا، ئەمەش وایکرد بۆشاییەکی زۆر بۆ تۆتنهام دروستبێت و پشت بە هێرشی هەڵگەڕاو ببەستن.

تۆتنهام کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، نەمانتوانی بەباشی فشار دروست بکەین و چەند بڕیارێکی هەڵەمان لە شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپدا.

هەفتەیەکی پڕ لە رووداو چاوەڕێی مان یونایتد دەکات، سەرەتا لە یۆرۆپالیگ رووبەڕووی پۆرتۆ دەبێتەوە، پاشان دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤیلا لە بیرمینگهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button