ئینگلتەرا

ئارسناڵەکەی بەرامبەر لێیستەر ریکۆردشکێن بوون!

Yariga App

یانەی ئارسناڵ بەو ئاستە بەرزەی دوێنێ بەرامبەر لێیستەر سیتی پێشکەشی کرد، کۆمەڵێک ژمارەی پێوانەیی شكاند و یەکسانکردەوە.

گەنەرز لە هەفتەی شەشەمی وەرزی پریمەرلیگدا توانی 4-2 لە لێیستەر سیتی بباتەوە، هەرچەندە بۆ ماوەیەک نزیک بوون لەوەی سێ خاڵی یارییەکە لەدەست بدەن بەڵام ئاستە بەرزەکەیان مێژوویی بوو.

بەگوێرەی داتاکانی ئۆپتا ، ئارسناڵ لەو یارییەدا ئەم ژمارە سەرنجراکێشانەی تۆمارکردووە لەسەر ئاستی خۆی لە مێژووی پریمەرلیگ

  • ئاڕاستەکردنی 36 شووت (زۆرترین لە مێژووی یانەکە لە پریمەرلیگ بە هاوبەشیی)
  • ئاڕاستەکردنی 16 شووت بۆ ناو گۆڵ (زۆرترین بە هاوبەشی)
  • ئاڕاستەکردنی  29شووت لەناو لاکێشەی گۆڵی بەرامبەر (زۆرترین)
  • دووهەم بەرزترین رێژەی ئەگەری گۆڵ (ئێکس جی) : 4.6.
  • وەرگرتنی 17 لێدانی کۆڕنە (دووهەم زۆرترین)

 

داتاکان لە  ساڵی 2003 ـەوەیە لەوکاتەوەی ئۆپتا دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی داتا

بابەتی زیاتر

Back to top button