ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ: میونشن دەرفەتی هەناسەدانی پێنەداین

''شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم''

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن سەرەڕای یەکسانبوونی بەرامبەر بایرن میونشن، شانازی بە یاریزانانی دەکات.

هەرچەندە سەرەتا رۆبێرت ئاندریخ، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لیڤەرکوزن کرد، بەڵام ئالێکساندار پاڤڵۆڤیچ، گۆڵێکی ناوازەی بۆ میونشن کرد و رێگەی نەدا، تیمەکەی ئاڵۆنسۆ سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت

ئاماری یارییەکە زۆر لە بەرژەوەندی میونشندا بوون، بە جۆرێک 18 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی لیڤەرکوزن کرد، کەچی تیمەکەی ئاڵۆنسۆ تەنیا سێ شووت. هەروەها بەدرێژایی یارییەکە 70%ی کۆنتڕۆڵی تۆپ، لە بەرژەوەندی کەتیبەکەی ڤینسێنت کۆمپانی بوو.

لە دوای یارییەکە ئاڵۆنسۆ گووتی

وزە و بڕوابەخۆبوونی میونشن بەراورد بە وەرزی رابردوو جیاوازە، ئێستا زۆر هەوڵی کۆنتڕۆڵی تپ دەدەن و یارییەکی زۆر قورسمان هەبوو. بە بەدەستهێنانی خاڵێک دڵخۆشین.

داوای وزەی زیاتر لە تیمەکەم دەکەم، خۆمان بۆ مەینەتییەکانی یارییەکە ئامادە کردبوو، بۆیە توانیمان خۆمان بگونجێنین. یارییەکە ئاسان نەبوو، نەمانتوانی کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین و بەرگریکردن وەکو چاڵنجێکی گەورە وابوو. بەڵام بەدەستهێنانی خاڵێک گرنگە و لە ئاستی تەواوی تیمەکە رازیم.

بەڕاستی هیچ دەرفەتێکمان بۆ هەناسە وەرگرتن نەبوو، بۆیە زۆر شانازی بە یاریزانانم دەکەم.

یاریی داهاتووی لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگ و لە بای ئارێنا میوانداری ئەیسی میلان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button